هەردوو هەڵبژاردەی بەرآزیل و ئەرجەنتین لە یاری کلاسیکۆی لاتین بەبێ گۆڵ بەرامبەربوون ،
پێش کەمێک و لەسەر یاریگای کۆردۆبا لە ووڵآتی ئەرجەنتن و لە یاریەکی دۆستانەـدا ئەستێرەکانی خولی کلاوشۆرای ئەرجەنتین ڕووبەرووی ئەستێرەکانی خولی پاولیستای بەڕازیل بوونەوە و یاریەکە بەێ گۆڵکۆتایی هات .
یاریەکە بە ڕیتمێكی مام ناوەند بەڕێوە دەجوو بەڵام بەرە بەرە ئاستی هەردوولا بەرەو باش بوون دەچوو ، لەم یاریە ـدا ڕۆنالدینهۆ و نەیمار ە هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاستیان وەک پێویست بوو بەتایبەت ڕۆنی کە دروست کەری هێرشەکانی سیلیساو بوو، لەهەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش یاریزانان ڤیکتۆر ئیدواردۆ زاپاتا و ئیڤان ئەلێکس پولێد ئاستێکی باشیان هەبوو ، ئەوەی گرینگ بوو لە مەترسیەکان جمووجۆڵێکی هونەری یەکجار جوانی یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لیاندرۆ دیاماو دۆسانتۆسی یاریزانی یانەی ئینتەرناسیۆناڵ بوو کاتێک بەشێووەیەکی هونەری تۆپەکەی لەسەر بەرگریکاری ئەرجەنتینی ئیمیلیانۆ پاپا بەرسز کردووە و تۆپەکەی لە ستوون ـدا .
جێی باسە یاریەکە لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە بە پێکهاتەی ناوخۆیی بەڕێوە دەچوو .
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|